نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئیتالیا له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئیتالیا ده‌كۆڵنه‌وه

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماسیمۆ مارۆتی باڵیۆزى ئیتالیا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیتالیا و ڕه‌خساندنى بوارى فراونترى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئیتالیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بزاوتى ئابوورى و بارزگانى له نێوان هه‌ردوولادا؛ خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌ردوولا ئاماده‌ییان بۆ كاركردن و هاندانى كه‌ناڵ و بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى له بواره جیاكاندا و ڕۆڵى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما و نوێنه‌رایه‌تیى كونسولگه‌ریى ئیتالیا له هه‌ولێر له هاوكارى و هه‌مانگى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌درێن، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه ویستوویه‌تى هه‌ر كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال هه‌بێت، له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه پێشوازى له هه‌ر ده‌رفه‌تێكى دانوستان و گفتوگۆ كردووه. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌ولێر ببێته سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و گفتوگۆ و دانوستانه‌ى كه به دوایین سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و سووریا به‌تایبه‌تى و كاریگه‌ریى پێشهات و ڕووداوه‌كانى سووریا و ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى ئه‌و ووڵاته له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا به‌تایبه‌تیش له بوارى هاریكاریى ووزه‌دا، خرایه به‌ر باس. نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى بۆ ڕه‌وشى ئاڵۆزى مرۆیى له سووریا، ڕوونى كرده‌وه كه خاڵى هه‌ره گرنگ به لاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌وه‌یه كورد له سووریا ئارام و دوور له توندوتیژى بێت و نه‌بێته قوربانیى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان.




