٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

300 گیراو لە گرتووخانەی بەندەر عەباسی ئێراندا چاوەروانی سێدارە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەندەر عەباس- KDP.info/   سێ هەزار و 800 گیراو لە گرتووخانەی ناوەندی بەندەر عەباسی باشووری ئێراندان و 500 لەم گیراوانە بریاری لە سێدارەدانیان بۆ دەركراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی هەرانا بڵاویكردۆتەوە كە لە گرتووخانەی ناوەندی بەندەر عەباس لە باشووری ئێراندا لە كۆی 3 هەزار و 800 گیراو 500 گیراو بریاری لە سێدارەدانیان بۆ دەركراوە كە تاوانی 210 لەم گیراوانە قەتڵە و ئەوانی دیكەیشیان بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان بریاری لە سێدارەدانیان بۆ دەركراوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تاوانی 2 هەزار لە بەندكراوەكانی گرتووخانەی بەندەرعەباس بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكانە و بریاری لە سێدارەدانی 300 لەو گیراوانەیش لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند كراوە و چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەو بریارە جێبەجێ بكرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار