سه‌عید ئاغا: ڕووداوى ته‌قه‌كردن به‌ناو باره‌گانى پارتى بێ ده‌رئه‌نجام بووه

هه‌ولێر -KDP.info/به‌رپرسى12لقى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه رووداوى ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانى پارتى له هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ست داره به خۆپیشاندانه‌كه‌ى لایه‌نگرانى پارتى له‌به‌رده‌م كه‌ناڵى نالیا.
ده‌رباره‌ى رووداوى ته‌قه كردنى چه‌ند كه‌سێك له باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكدا بۆ KDP.infoسه‌عید ئاغا به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و شاره گوتى :" ناكرێ ئه‌و روداوى ته‌قه‌كردنه‌ى هه‌ڵه‌بجه له هه‌ردوو باره‌گاى زاگرۆس تیڤیى و رادیۆى ده‌نگى كوردستان نه‌به‌ستینه‌وه به روداوه‌كه‌ى nrtوه له كاتێكدا ئێمه ئه‌مرۆ له كوردستان به قۆناغێكى زۆر ناسك و هه‌ستیار و مێژوویدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین كه رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتنه یه‌كێك له‌و هێزه كارا‌و گاریگه‌رانه‌ى كه سازش ناكات و خاوه‌نى پرۆژه‌ى جێگیرى خۆیه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆیه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى كه دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستان دژى پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانن راسته‌و خۆ دژ به پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن بۆیه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵى تێكدان ده‌ده‌ن".
گوتیشى :" له‌لایه‌كى دى هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه‌ى دژى سه‌قامگیرین له كوردستاندا ده‌یانه‌وێ ده‌ستى ده‌ره‌كى ده‌ستى خراپ كارى له‌ناو كوردستاندا په‌ره بستێنێ و راده‌ى گومانه‌كان له‌م و له‌و زیاتر بكرێن ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌بایى و برایه‌تییه و جۆرێك له‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له نێوان هێزه سیاسیه‌كان هه‌یه بكه‌وێته ژێر گومانه‌وه".
هاوكات ته‌نیا له ماوه‌ى دوومانگادا حاڵه‌تى ته‌قه كردن به‌سه‌ر باره‌گاى پارتى دووباره ده‌بێته‌وه له دواین پێشهاتدا دووباره ته‌قه به‌سه‌ر باره‌گاى پارتى له سلێمانى ده‌كرێته‌وه، سه‌عید ئاغا گوتیشى :" ئه‌وه‌ى جێگاى داخه ئه‌و روداوه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یه كه به‌رامبه‌ر باره‌گاكانى ئێمه رویدا له سلێمانیش جه‌نجارێ ئه‌م حاڵه‌ته دووباره بۆته‌وه گوتیشى:"
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌یان توانیوه ئه‌نجامێكى پۆزه‌تیڤ مان بده‌نێ كه بمان گه‌یه‌نێته راستى رووداوه‌كان ئه‌وه‌ش یا له كه‌مته‌ر خه‌مى خۆیانه یان له كه‌مته‌رخه‌مى توناییانه كه به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌وشه به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش چاودێرى ده‌كه‌ین".
ده‌رباره‌ى ده‌رئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه سه‌عید ئاغا ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌وان به‌رپرسن له هه‌ركارێ كه رویداوه یان روده‌دات له داهاتوودا.
بةكر و كارزان هةورامى




