٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم و شاندێكى یاوه‌رى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران و گۆڕستانى ئه‌نفالكراوانیان كرد

سەرچاوە: KDP.info
سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ عێراق به‌ یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد.

پاش گه‌یشتنی بۆ مه‌زاری نه‌مران له‌لایه‌ن خه‌لات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و ره‌بیع بارزانی كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پێشوازی لێكرا، پاش خوێندنی سووره‌تی فاتحه‌، عه‌مار ئه‌لحه‌كیم له‌ وته‌یه‌كدا باسی كه‌سایه‌تی گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مر و خه‌بات و به‌رخودانی له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری  له‌لایه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق كرد و دواتر عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌نفالكراوانیان كرد له‌ بارزان.

هەواڵی پەیوەندیدار