بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژە یاسای مافی منداڵان رەوانەی پەرلەمان بکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ رەنجبەر سابیر عوسمان بەڕێوبەری بەشی منداڵان لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بەھەماھەنگی لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و وەزارەتی داد و رۆشنبیری پڕۆژە یاسایەکی دارشتووە لە بواری منداڵ ، چونکە بۆشایەک ھەبوو کە منداڵانی کوردستان یاسایەکی تایبەت بەخۆیان نەبوو.
رەنجبەر سابیر عوسمان گوتیشی: لە ئەنجامی کارکردنی ئەو لیژنە ھاوبەشە توانرا پڕۆژە یاسایەکی پوخت دابڕێژرێت و رای پسپۆرو شارەزایانیش لەم بارەیەوە وەرگیراوە و پڕۆژە یاساکە ئامادەکراو رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
عوسمان رونیشیکردهوە، لە لایەن ئەنجوومەنی شورا لە لە ئهنجوومەنی وەزیران کە پڕۆژە یاسایەکی دیکەش لەلایەن ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان پێشکەش کراوە، ھەردووك کراوە بە پڕۆژە یاسایەک و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بەمەبەستی پەسەند کردنی.




