٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: ھاتنی مالیکی بۆ کوردستان سەرتایەکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئازاد ئەبوبەکر بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوردستان بکات و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات و چەندین دیدار لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی سازدەکات.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: مەبەستی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو رێکكەوتنە حەوت خالییەیه‌ کە پێشتر لە میانەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆبەغدا ئیمزاکراوە.

ئەبوبەکر رونیشیکرده‌وە، ھاتنی مالیکی سەره‌تایەکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە و ئەو دابڕانەی ھەبووە کۆتایی پێدێت و دەبێتە ھۆی دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان، بەڵام ئەوەی دیکە دەمینێتەوە لە ئایندە تا چەند نییەتی جێبەجێکردنی ئەو رێکكەوتنە ھەیە.

پێشتر فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەم مانگەدا لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی نوری مالیکی سەردانی کوردستان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار