٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف نرخی قورئان خوێندن له‌ پرسەکان دیاریدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزاەرتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: دوای دوو رۆژ کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەزارەتی ئەوقاف و کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان و زیاتر لە 100قورئان خوێنی ژن و پیاو کە لەپرسەکاندا قورئان دەخوێنن چەند بڕیار و رێنماییەکی نوێ پەسەند کرا.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: قورئان خوێنان بەڵێنمامەیان پرکردۆتەوە کە پابەند بن بە بڕیارەکان کە نرخی ھەر رۆژێک قورئان خوێندن له‌ پرسەکان نابێت لە100ھەزار دینار زیاتر وەربگرن.

نەقشبەندی راشیگەیاند:ھەر قورئان خوێنێک لەم رێنمایانە لابدات بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی کە ئیمزای کردووە،  ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، پێویستە قورئان خوێنان لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رێگە پێدراو بن.

هەواڵی پەیوەندیدار