له هیندستان گه‌شتیارێكی ئه‌مریكی ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی کرایە سەر

هیندستان- KDP.info /پۆلیسی هه‌رێمی هیماچاڵی له باكووری هندستان رایگەیاند: ئافره‌تێکی گه‌شتیاری ئه‌مریكیی نیو پاسێکی نەفەر هەڵگر دەستدرێژی سێکسی لێدەکرێت و بەتوندی ئازار دەدریت، پۆلیس هه‌رێمی هیماچاڵی رایگەیاندووە: کە گەشیارە ئەمریکییەکە لە کاتی سواربوونی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، بەئامانجی گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەستی خۆی ، به‌ڵام پاسه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی رویشتووه و له‌وێ له‌لایه‌ن ئه‌و ژماره پیاوه‌ی کە له نێو پاسه‌كه‌دا بوونە، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ری و ئازار دەدرێت، پۆلیسی هیندستان ئەوەشی خستۆتەروو : کە تاوه‌كو ئێسته‌تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون، به‌ڵام هێزه‌كانیان له هه‌وڵی بەدوایان دەگەرێن و بەدواداچوونیان لەسەر دەکەن، شایەنی باسە له كانونی یه‌كه‌می رابردوو دوای ئه‌وه‌ی كچێك رووبه‌رووی ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵ بووه‌وه، حكوومه‌تی هندستان رێوشوێنی توندی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته‌ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌و له سێ مانگی رابردوودا بۆ دووه‌مین جاره ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێته سه‌ر ئافره‌ته گه‌شتیاره بیانییه‌كان.




