٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر..قوتابیەکی پۆلی 12ئامادەیی لەلایەن گەنجێک دەکوژرێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوبەری پۆلیسی ھەولێربەkdp.infoراگەیاند: ئەمرۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە شاری ھەولێر دوای ئەوەی کچێکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە تاقیکردنەوە تەواو دەبێت لە لایەن گەنجێک تەقەی لێدەکرێت و گیان له‌دەستدەدات.

عەمید عەبدولخالق گوتیشی: ھۆکاری کوشتی ئەو کچە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە.

تەلعەت راشیگەیاند: تاوانبار دەستگیر کراوە و دانی بەتاوانەکەی ناوە و لێکۆڵینەوەش لە گەڵی دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار