واشنت داوا لە بەغدا دەکات پەناهەندەکانی ئێران بپارێزێت

ئەمەریکا - KDP.info / واشنتۆن داوا لە بەغدا دەکات بەرهەڵستکارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە عێراق پەناهەندەن پارێزگاریان لێبکات و رێز لەو رێککەوتنە بگرێت، کە لە نێوان هەردوولا ئیمزاکراوە، جین بساکی گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکارایگەیاند: 30لە پەناهەندەکانی کەمپی لیبەرتی رەوانەی وڵاتی سێیەم بۆ ئەلبانیا کراون لەوێ بەبەردەوامی نێشتەجێ دەکرێن ، لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی خستۆتەروو: کە وڵآتی ئەلبانیا رەزامەندی نیشانداوە، لە سەر وەرگرتنی 210خێزانی پەناهەندەی ئێرانی کە لە کەمپی لیبەرتی نزیک بەغدا نیشتەجێن ، جین بساکی ئەوەشی راگەیاندووە: کە گشت پەناهەندەکانی ئێران، ئەوپەری هاریکاری لە گەڵ نەتەوەیکگرتووەکان دەکەن و بۆ ئەوەی بە یەکجاری عیراق جێبێڵن و و بۆ وڵاتی سێیەم سەفەر بکەن ، هاوکات بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە کە پەناهەندەکان بپارێزێت لە هەر کردارێکی تیرۆری و رێز لەو رێککەوتنە بگرێت کە لە نێوان هەردوولا ئیمزاکراوە، شایەنی باسە :لە مانگی شوباتی رابردوو لە هێرشێکدا 9 لە پەناهەندەکانی لیبیرتی کە سەر بە موجاهیدی خەلقی ئێرانن کوژران.




