رووسیا ڕادار له‌سنوری سوریا و توركیا داده‌نێت

رۆژنامه‌ی "لافیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕووسی بڵاوی كردۆته‌وه که ڕوسیا له رێگای ده‌زگای ڕاداری سیخوڕیه‌وه، ده‌یه‌وێت چاودێری وردی جموجۆڵه سه‌ربازیه‌كانی سنوری توركیا سوریا بكات.
ئاژانسی turkey today توركیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، رۆژنامه‌ی "لافیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕووسی بڵاوی كردۆته‌وه كه ڕوسیا ده‌یه‌وێت له رێگای ده‌زگای سیخوڕی "ڕادار" له ناو خاكی سوریا چاودێری جموجۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوری و هێزه‌كانی ئاشتی پارێز و بنكه‌ی (ئه‌نجه‌رلیك) بكات له نزیك شاری ئه‌ده‌نه ی توركی".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ڕوسیا ده‌یه‌وێت به وردی ئاگاداری چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا بێت له هه‌رجوجۆڵێكی سه‌ربازی دژی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.




