٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەستەمبوڵ .. خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا – KDP.info/ ئەمرۆ بەیانی چوار شەممە جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە ناوچەی تەقسیمی ئەستەمبۆڵی تورکیا دەستی پێکردەوە و پۆلیس رووبەرووی خۆپیشاندەران بوویەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیا رایانگەیاند : بەیانی زووی ئەمرۆ لە شاری ئەزمیریش پۆلیس 25کەسی دەست بەسەر کردووە، بەهۆی بوونی  مەترسیان لە سازکردنی خۆپیشاندان لەو شارەدا ، هاوکات لە ناوچەی تەقسیمی ئەستەمبۆڵ  خۆپیشاندان جارێکی دیکە دەستی پیکردەوە و پۆلیسیش رووبەروویان بوونەوە و زانیاری لەبارەی زیانەکان رانگەیاندراوە ، خۆپیشاندەران   بەبێ گوێدانە داواکارییەکانی حکوومەت بۆ راگرتنی،  کە وامەزندە دەکرێ زەرەرو زیانەکانی ماڵی    چەند رۆژی رابردووی خۆپێشاندانەکان بەردەوامە و تائیستاش لە دە ملیۆن دۆلار تێپەری کردووە، وەک چاودێران دەیبینن  لەدوای حکومڕانی دە ساڵەیدا ئەمە گەورەترین گرفتە کە  رەجەب تەیب ئەردۆغان   سەرۆک وەزیرانی تورکیا  وسەرۆکی پارتی دادو گەشپیدانی  لە وڵاتەکەی  رووبەرووی بێتەوە .
 

هەواڵی پەیوەندیدار