سەرۆكی هەرێمی كوردستان : پێویستە ژینگەپارێزی ببێتە فەرهەنگ و لە ژیانی هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە ڕەنگ بداتەوە

بهڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە پەیامێكی ڕاگەیاند، ئهمه دهقهكهیهتی:
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە داوا لە هەموو هاووڵاتییە خۆشەویستەكان و دامودەزگەی حكوومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەیمەدەنی دەكەم گشت تواناكانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ژینگە و سرووشتی وڵات. كوردستان ژینگە و سرووشتێكی جوان و دڵڕفێنی هەیە، ئەركی سەر شانی هەموومانە دەستی پێوە بگرین و لە پیسبوون و شێواندن بیپارێزین. پێویستە ژینگەپارێزی ببێتە فەرهەنگ و لە ژیانی هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە ڕەنگ بداتەوە.
ژینگەپارێزی و خاوێنڕاگرتنی سرووشت كولتوورێكی شارستانی و مرۆڤدۆستانەیە. ئەو گەلەی بتوانێ ژینگە و سرووشت بپارێزێ دەشتوانێ قۆناغەكانی مەدەنییەت و پێكەوەژیان و ئاشتی بە باشترین شێوە ببڕێت و ئاییندەیەكی گەش چاوەڕوانییەتی.
مسعود بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان




