٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵوێستەکانی شەهرستانی بەرانبەر بە هەرێم دوژمنکارانە و شەڕانگێزییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ ئەندامێکی سەر بە هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەڵویستەکانی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و پیترۆل لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان، هەڵویستی دوژمنکارانە و شەرانگیزییە و ئەم هەڵویستەش خزمەت بە پرۆسەی سیاسی عیراق ناکات ،قاسم مەحمەد لەلێدوانێکی بۆ  کەناڵی  فوراتی ئاسمانی راگەیاند: لە کاتێکدا شاندێکی هاوپەیمانی نیشتمانی  لە هەوڵیر خەریکی دانووستان و چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بوون ، ئەو لە بەغدا دەستی کرد بەڵیدوانی هەڕەشە ئامێز لە دژی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی تێکدانی کەشوهەوای دانووستان و رێگاگرتن بە گەیشتن بە چارەسەر ،قاسم مەحمەد هەروەها رایگەیاند :   هەڵویستەکانی حوسێن شەهرستانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ، هەڵویستی دوژمنکارانەیە  و شەرانگیزی پێوە دیارە، بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە هەڵویستانەش خزمەت بە پرۆسەی سیاسی عیراق ناکات .
 

هەواڵی پەیوەندیدار