٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەد مەساری: بودجەی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوت ملیار دۆلارە

سەرچاوە: KDP.info

ئەحمەد مەساری لەدیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەندامی لیستی ئەلعێراقیە بەسایتی قیرائاتی رایگەیاند کەسەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لەساڵی 2011 دا بری 7 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ نوسینگەگەی خەرج کردووە بێ ئەوەی ئەو برە پارەیە لەدارشتنەوەی بودجەدا ئاماژەى پێ کرابێت و تۆمارکرابێت.
هه‌روه‌ها گووتی: کردەوە کەلیستی ئەلعێراقیە داوای روون کردنەوەی تەواو دەکات لەسەر چۆنیەتی سەرف کردنی ئەو برە پارەیە و لەکاتی بانگێشت کردنی مالیکی بۆ پەرلەمانی عێراق ئەو بابه‌ته‌ دەخرێتە بەرباس و لێکۆڵینەوە چونکە بری پارەکە زۆر زۆرەو هاوتای بودجەی چەند وڵاتێکی دراوسێی عێراقە.
لەلایەن خۆیەوە حوسێن یاسری ئەندامی دەوڵەتی یاسای سەربەمالیکی بێ ئاگایی خۆی لەلێدوانەکەی مەساری راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کەمالیکی لەماوەی چوار ساڵی بەرێوەبردنی پۆستەکەیدا بری 17 ملیار دۆلاری خەرج کردووە.
لەلایەکی ترەوە وەزیری پێشوی عێراق باقر جەبر زوبەیدی رایگەیاند کەمالیکی لەماوەی دەسەڵاتیدا بری 310 ملیار دولاری سەرف کردووەو پەرلەمانی عێراقیش مافی خۆیەتی بزانێت کەئەم برە پارەیە لەلایەن مالیکیەوە چۆن سەرف کراوە

هەواڵی پەیوەندیدار