سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسیی هه‌ڵوێسته راشكاوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در كرد

له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ها‌و ئه‌لئه‌عره‌جی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی سه‌درو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق؛ دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رێز‌و پێ‌زانین و سڵاوی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در گه‌یاند.
له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی بێ پایانی بۆ سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در هه‌یه له‌بری هه‌ڵوێسته ڕاشكاوو بوێره‌كانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فیتنه‌گه‌ری و ده‌مارگیری ڕه‌گه‌ز په‌رستی دژ به كورد بورووژێنن.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن سوپاسگوزاری سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در راگه‌یاند له‌بری هه‌ڵوێستی ڕوونی به‌رانبه‌ر به پرسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و كه‌ریم تمیمی و دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم به ته‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌ماحه‌تی به‌رانبه‌ر به پاراستنی ده‌زگه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان له وڵات‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت.




