٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی هەولێر ئاراستەی پەیوەندی بەغدا و هەولێر دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  –   KDP.info/ ئەندامێکی سەر بەدەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند ، کۆبوونەوەی داهاتووی حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە هەولێر، ئاراستەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری دەکات ، خالد ئەسەدی لە لێدوانێکی دا بۆ مسڵە رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی حکوومەتی بەغدا  لە هەولێر، بەم نزیکانە ساز دەکرێت و لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش  پەیوەندیدارە بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوێوە ئاراستەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری دەکرێت،ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی نەشاردەوە : کە کۆبوونەوەکە لەنزیکەوە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەڵدەسەنگێنی و یەکەمین کۆبوونەوەی حکوومەتی فیدراڵیش نابێت کە  لەدەرەوەی بەغدا  سابکرێت ، بەڵکو لە داهاتوو لە چەند پارێزگایەکی عێراق کۆبوونەوە ئەنجوومەنی وەزیران سازدەکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار