٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمه‌ریکا سەیری دەرنجامی خۆپیشاندانەکانی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن –   KDP.info /ئەمەریکا داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد، رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت و رەچاوی  مافی ئۆپۆزسیۆن بکات، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە لیداوانێکدا ئەوەیخستەروو: کە  حکوومەتی ئەنقەرە لە بەردەم دەرخستنی هەڵویستی راستەقینەی خۆی دایە ، بەتایبەت وا نیشانبدات  کە جیاکاری لە نێوان   هەڵبژاردەی، ئابوورییەکی باش و هەڵبژاردەی دیموکراسی ناکات ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها رایگەیاند: باشترە  تورکیا لە پەیرەوی دیموکراسی لاندەدات و دوارۆژی گەلی  تورکیا زۆر گرنگترە لە  هەموو بوارێکی تر ، ئایندە هەر خەڵکی تورکیا بریاری لەسەر دەدات . لە کۆتاییدا بایدن ئەوەشی ئەوشی راگەیاند:کە ئەوان ئەوە ناڵین دەرنجامەکانی ئەو خۆپیشاندانەی کە ئێستا لە تورکیا دریژەی هەیە، بۆ حکوومەتی  ئەمریکا جێگای بایەخ نییە، بەپێچەوانەوە ئەمریکا بە بایەخەوە سەیری دەرنجامی خۆپیشاندانەکان دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار