ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر دراوی ئێرانی‌دا سه‌پاند

ئەمەریکا- KDP.info/ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر دراوی ئێرانی‌دا سه‌پاند و به‌وه‌یش به‌هاكه‌ی هێنده‌ی دیكه داده‌به‌زێت. له نوێترین زنجیره سزاكانی ئه‌مه‌ریكادا بۆسه‌ر ئابووری ئێران و بۆ یه‌كه‌مین جار ئایڵووقه خرایه سه‌ر دراوی ڕه‌سمی ئێران "ڕیاڵ".
به‌گوێره‌ی سزا نوێیه‌كان له‌مه‌ودوا هیچ حیسابێكی بانكی له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا نابێت ئاڵوگۆڕی "ڕیاڵ"ـی تێدا بكرێت و هیچ پاره‌یه‌كی به ریاڵ تێدا هه‌ڵبگیرێت.
به‌مه‌یش به‌های دراوی ئێرانی گورزێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و به‌هاكه‌ی داده‌به‌زێت كه خۆی به‌هۆی سزاكانه‌وه گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی




