توركیا داوای لێبوردن له خۆپێشانده‌ران ده‌كات

تورکیا- KDP.info/ حكوومه‌تی توركیا داوای لێبووردنی به ڕه‌سمی له خۆپێشانده‌ران كرد له‌وه‌ی كه هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك له به‌كارهێنانی هێز له به‌رانبه‌ریان كرابێت.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (بوله‌ند ئارینچ) له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند توركیا وڵاتی هه‌موومانه و چاره‌نووسی هه‌موومانه، بۆیه داوای لێبووردن له هه‌ر خۆپیشانده‌رێك ده‌كه‌ین كه زیاد له پێویست هێزی به‌رانبه‌ر به‌كارهێنرابێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه.
هه‌روه‌ك گوتیشی پۆلیس له خه‌می كهشوههوار و ئاساییشی وڵاتدان بۆیه پێده‌چێت كاردانه‌وه‌یان له سه‌ره‌تادا توند بووبێت. دووپاتیشی كرده‌وه كه چ پۆلیس و چ خۆپێشانده‌ر، ئه‌وه‌ی مافی كه‌سێكی دیكه‌ی پێشێل كردبێت به‌پێی یاسا سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.
جیگه‌ی باسه خۆپێشاندانه‌كانی توركیا له گۆڕه‌پانی "ته‌قسیم" له ئیستانبوڵه‌وه ده‌ستی پێ كرد، پێی ناوه‌ته ڕۆژی چواره‌مه و به‌رده‌وامی هه‌یه. پێشتریش وه‌زیری دادی توركیا ئاشكرای كردبوو كه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون. میدیاكانی توركیایش هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كه‌مین خۆپێشانده‌ریان بڵاو كردووه‌ته‌وه




