باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: بایدن نه‌یوتووه عیراق دابه‌ش بكرێت

بەغدا- KDP.info/ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در، كه تیایدا هێرشی كردبووه سه‌ر جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌وه‌ی كه وتبووی، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی عیراق، دروستكردنی چه‌ند هه‌رێمێكه، ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر زاری بایدن ئه‌و لێدوانه درابێت.
فرانك فینڤه‌ر، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا باسكراوه سه‌باره‌ت به لێدوانی جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی دروستكردنی سێ هه‌رێم (شیعه، سوننه، كورد) دووره له راستییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه جۆ بایدن به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له : نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردووه و داوای كردووه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر كاركردن پێكه‌وه، هه‌روه‌ك جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
پێشتر رۆژنامه‌یه‌كی كۆه‌یتی لێدوانێكی به‌ناوی جۆ بایدن بڵاوكرده‌وه، كه وتبووی :" بژارده‌ی دروستكردنی سێ هه‌رێم (شیعه، سوننه، كورد) باشترین رێگاچاره‌یه بۆ قه‌یرانی عیراق".




