هه‌ولێر .. گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدرایه‌وه كه رووفاتی پێنج شه‌هیدی تێدابوو

هەولێر تایبەت بە KDP.info/ دواى وه‌رگرتنى زانیارى پێش وه‌خته و دانانى به‌رنامه و پڵانى تۆكمه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى عێراقى و پزیشكى دادوه‌رى عێراق و هه‌رێم له گۆڕستانى كارگه‌ى قیرى هه‌ولێر گۆڕێكى به‌كۆمه‌لیان هه‌لدایه‌وه و تیایدا رووفاتى پێنج شه‌هیدى لێ دۆزرایه‌وه.
لەهەمان کاتدا لایەنە شارەزاکان دەڵێن لاشەی سێ لەو قوربانیانە شوێنی گولەیان بەسەر لاسەکانیانەوە دیارە. هەروەها جێگەی ئەشکەنجەدانیش لەسەر هێسکیان دیارە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسانە شەهید کراون. لەمبارەوە وەزارەتی شەهید و ئەفالکراوەکان رایگەیاند دوای پشکنینی تەواو لاشەی قوربانییەکان دەدرێتەوە کەسوکاریان. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وردەکاری پتری دەربارەی ئەم پێنج شەهیدە راگەیاند.




