موقتەدا سەدر : سەندنەوەی متمانە لەمالیکی پرۆژەیەکی عێراقی و خواییه

سەرۆکی رەوتی سەدر موقتەدا سەدر رایگەیاند کەمەسەلەی سەندنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نوری مالیکی پرۆژهیهکی عێراقی و خواییه جگە لەوەی گەلێک هەوڵی تریش لەلایەن رۆژئاوا و رۆژهەلاتەوە هەن لەهەمبەر هەمان پرسدا.
لەوەڵامی پرسیارێکی یەکێک لەلایەنگرانی خۆیدا کە گوایە سەندنەوەی متمانە لەمالیکی پێشنیازی تورکیا و عەرەبستانی سعودیەیە سەدر روونی کردەوە: بەڵی هەوڵەکان زۆرن بەڵام پرۆژەکەی ئێمە بەتەواوی عێراقییە و پەنا بەخوا سەردەکەوێت و ناوبراو داوای لەلایەنگرانی خۆی کەلەهەمبەر ئەو مەسەلە چارەنووسسازەدا خۆراگر بن.




