٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فلادیمێر پۆتن : رووسیا نایەوێت تەرازوی هێز لە سوریا بگۆڕێت

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ -  KDP.info/حکوومەتی رووسیا رەتیکردەوە کە وڵاتەکەی چەکی قورسی بە رژێمی سوریا دابێت و راشیگەیاند، کە نایەوێت تەرازووی جەنگ لە ناوچەکە بگٶرێ ، فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا لە کۆتایی کۆنگرەی رووسیا و یەکێتی ئەورووپا ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند : تائێسته‌رووسیا مووشەکی زەمینی ئێس 300  نەداوەتە رژێمی سوریا و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ، کە رووسیا مووشەکەکانی تەسلیم بە سوریا کردووە ، دوورن لە راستی و تەنیا ئەمە پرپاگەندەی راگەیاندن، سەرۆکی رووسیا فلادیمێر پۆتن هەروەها ئەوەشی راگەیاند: ئەو رێککەوتنەی لەنێوان رژێمی ئەسەد و حکوومەتی رووسیا کراوە ، لە بارەی پێدانی چەکی قورس، ئەمرۆ نەبووە بەڵکو  ماوەیەکی زۆرە ئەم رێککەوتنە ئیمزای لەسەر کراوە و لە ئێستە نەکراوە  و هاوکات رووسیا نایەوێت تەرازووی هێزی جەنگ لەسوریا و ناوچەکە بگۆڕێ، شایەنی باسە : پێشتر ئەوە راگەیاندرابوو کە  کە رووسیا چەکی قورس و بەتایبەت  مووشەکی زەمینی ئێس 300   داوەتە رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا.

هەواڵی پەیوەندیدار