٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا خۆپێشاندانەکان بە رەوا دەزانێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا - KDP.info/ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا خۆپێشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی وڵاتەکەی بە رەوا دەزانێت و پیوستە چارەسەر بۆ داواکنیان بۆ دۆزینەوە، بولنت ئەرنج جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە چوارچێوەی دیداری لە گەڵ عەبدوڵڵا گویل سەرۆک کۆمار رایگەیاند: دەبێت بگینە چارەسەرێک بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەمینێت، لێرەدا رایدەگینم کە دواکری هاوڵاتییان شەرعی رەوان،  بولنت ئەرنج هەروەها ئەوەشی خستەروو کە حکومەتی تورکیا رێز لە جۆراوجۆری پیکهاتەکان و بیرورای جیاوازی خەڵکی وڵاتەکەیان دەگرێتو ئەمش سەرمایەکی گەورەیەی تورکیایە،  جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیاهەروەها ئاماژەی دا کە گرنگ نییە پێکهاتەکانی هەموویان ئاکپارتی قەبووڵ بکەنگرنگ ئەوە حکومەت هەموو هاوڵاتیان بە بەیەک چاو تەماشا دەکات.شایەنی باسە : ماوەی ٨ رۆژە خۆپیشاندان لە تورکیا بەردەوامە و بەهۆیەوەش وێرای گیان لەدەستدانی دوو کەس  دەیان کەسی دیکەش  برینداربوون .

 

هەواڵی پەیوەندیدار