نێچیرڤان بارزانى: سیسته‌مێكى كارگێریى خراپ هه‌یه و ده‌بێ چاكسازى تێدا بكرێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران به ناوى خۆى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نێشتیمانیى كوردستانى پیرۆز كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست. هه‌روه‌ها هیواى چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراقى خواست و ئاماژه‌ى به گرنگیى هه‌بوون و ئاماده‌یى جه‌نابى سه‌رۆك كۆمار له بارودۆخى هه‌ستیارى ئه‌مڕۆى عیراقدا كرد.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا حكوومه‌تى عیراق لیژنه‌كانى تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى دوایین ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدارلى دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌شى به نیشانه‌یه‌كى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕێى هاتنى جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقین بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بوایه له كاتێكى پێشتر بهاتبایه، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق دوا خرا.
دواى ئه‌وه به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستى پێكرد و كۆنووسى لیژنه‌ى دیراسه‌تكردنى بابه‌تى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. لیژنه‌كه له هه‌رسێ وه‌زیرانى ناوخۆ، پلاندانان و داد و پارێزگارى سلێمانى و جێگرى سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دیراسه‌تكردنى بڕیارى مه‌بده‌ئیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه، به تایبه‌تیش له ڕووى یاسایى و كارگێڕى و دیاریكردنى سنوورى پارێزگاكه‌وه، پێكهاتبوو. به پێى كۆنووسى ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ر چوار قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، سه‌ید سادق و پێنجوێن ده‌خرێنه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌ندى پارێزگاكه له هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت. دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل، كۆنووسه‌كه په‌سه‌ند كرا و بڕیار درا به پێى ده‌ستوورى عیراق، بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدارلى بۆ وه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوى پێویست بنرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ پڕۆژه یاساى ماف و ئه‌ركه‌كانى نه‌خۆش گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ئاماده كراوه. ئه‌و یاسایه ماف و ئه‌ركه‌كانى نه‌خۆش ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌بێته گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و ئه‌ركه‌كانیشى به ڕوونى ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵنیاییه‌ك بۆ نه‌خۆش و ڕێكوپێكى بۆ مامه‌ڵه‌كردنى نێوان نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه پزیشكییه گشتى و تایبه‌ته‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت. دواى گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنى چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر یاساكه، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى داینگه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاماده كرا بوو، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و دواى په‌سه‌ندكردنى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، بڕیارى له‌سه‌ر درا. په‌سه‌ندكردنى ئه‌م په‌یڕه‌وه؛ زه‌مینه‌ى له‌بار و كه‌شوهه‌واى گونجاو بۆ داینگه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردنیان ده‌ره‌خسێنێت و ڕۆڵێكى به‌رچاو له باشتركردنى ڕه‌وشى داینگه‌كان و خزمه‌تكردنى باشترى ساوا و منداڵانى داینگه‌كان ده‌گێڕێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ وه‌زیران به‌رده‌وام سه‌ردانى دا‌موده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانیان له پارێزگاكان بكه‌ن و له نزیكه‌وه گوێ له كێشه و پێداویستییه‌كانیان بگرن و هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابینكردنى پێدوایستیه‌كانیان بنێن. هه‌روه‌ها جه‌ختى له دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێژه‌یه‌كى زۆرى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ڕوونیشى كرده‌وه كه كێشه‌ى سه‌ره‌كى و هۆكارى یه‌كه‌مى كێشه كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان؛ سیسته‌مه، چونكه سیسته‌مێكى كارگێڕیى خراب هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى كۆنى خراپ دامه‌زراوه و ده‌بێ چاكسازى تێدا بكرێت.
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش داواى له وه‌زاره‌ته‌كان كرد كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ته‌كان له وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى بكه‌ن و له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و دامودوزگاكانى خۆیان له پارێزگاكان له‌سه‌ر هێڵێكى گه‌رم له په‌یوه‌ندیدا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات به ڕێنماییه داراییه‌كاندا بچێته‌وه و كێشه‌كانى ئه‌و بواره چاره‌سه‌ر بكات.




