تورکیا.. بۆ ئەوەی شەڕ روونەداتەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گەیشتنە سنوور

تورکیا - KDP.info /به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی یه‌که‌مین شه‌ڕ له له‌دوای پڕۆسه‌ی کشانه‌وه، له سنووری شێرناخ له نێوان هێزه‌کانی په‌که‌که و سوپای تورکیا ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتی کوردی تورکیا روویان کرده سنووره‌که. به پێی هه‌واڵێکی فرات نیووز: لە کاتی به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌ڕ، کومسیۆنی چاودێری کردن له‌شێرناخ، و به سه‌دان هاووڵاتی به‌ره‌و هه‌رێمه‌که رۆیشتن ، له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه که جه‌ماوه‌ری دانیشتووی رۆبۆسکی بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر شه‌ڕو پێکدادان نێوان هێزه‌کانی هەپەگە و سوپای تورکیا روو نه‌دات، بوونه قه‌ڵغانی زیندوو و له‌سه‌ر هێڵی سنوردا جێگربوون. ئاماژه کراوه که زیاتر له 600 هاووڵاتی که له‌ناودا رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ژن ئاماده‌یه، له‌سه‌ر هێڵی سنوور چادریان هه‌ڵداو و ئاگریان هه‌ڵکردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ وپێکدادان نه‌یه‌ته ئاراوه، چاودێری هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن. جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که سوپای تورکیا رایگه‌یاندووه هێزه‌کانی باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان، له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له نزیک سنووری عێراق ته‌قه‌یان له هێزێکی سوپای تورکیا کردووه.و شه‌ڕو پێکدادان دروستبووه.




