عەلی خامنەیی : پشتگیریی لە هیچ کام لەکاندیدەکانی سەرۆک کۆمار ناکەم

ئێران - KDP.info /عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە کە پشتگیریی لە هیچ کام لەکاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ناکات و ڕای لەسەر پاڵێوراوێکی تایبەت نییە، ئاژانسەکانی ئێران بڵآویانکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بیست و چوارەمین ساڵی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، ڕایانگەیاند: هەر دەنگێک بە پاڵێوراوان لە هەڵبژاردانەکانی سەرۆک کۆماردا، دەنگە بە کۆماری ئیسلامی و دەنگی متمانەی خەڵکە بە حکوومەت و شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان. ڕابەری ئێران ئەوەشی خستۆتەروو: کە دووژمنانی ئێران لەبیری ئەوەدان هەڵبژاردنەکان بکەنە هەڕەشەیەک بۆ کۆماری ئیسلامی؛ یان خەڵک بێ ئومێد بکەن ، بۆ ئەوەی وا لێک بدرێتەوە کە لەگەڵ سیستەمی سیاسی ئێران نینە یان پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکە فیتنە وئاژەوەگێری دروست بکەن ، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو دروستیان کرد.




