عارف قوربانی : ئەگەر دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان پێكدادان لە نێوان ئیسلامیەكان و علمانیەكان روودەدات
هەولێر/ KDP.info تایبەت بە - چاودێرێكی سیاسی ئەوە دەخاتەڕوو ئەو كاتەی ئەوان تێبنیان لە سەر دەستور هەبوو كۆمەڵێك كەسی سیاسی كە ئێستا داوای گەرانەوەی پرۆژەی دەستوری كوردستان دەكەن، ئەوكاتە فشاریان دروست كردووە كە دەبێت ئەم پرۆژە بچێتە راپرسیەوە، دەڵێت: "ئێستا چەرخی حزبیان گۆراوە و لە ماوەی چەند سالێكدا هەڵوێستی سیاسیان فشاریان بۆ هێناوە داوای هەمواركردنەوەی بكەن".
لەبارەی پرۆژەی دەستوری كوردستانەوە، عارف قوربانی چاودێری سیاسی بۆKDP.info رایگەیاند بەداخەوە دەستور كراوەتە ئامرازێكی سیاسی و ململانێی سیاسی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا ئەوە كاری دامەزراوە كانی هەرێمی كوردستانە قسەی لەسەر بكەن بەشێوەی یاسایی، دواتر بیرورای جیاواز لە هەموو دنیا بۆ ئەوەیە كە ببێتە سەنتەری هێز، بەڵام لێرە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بنەما دەوڵەتییەكان گوتی : دەبێت دەستور نەخرێتە خزمەتی مەرامی سیاسی و دەبێت بە شێوەی یاسایی ئاراستە وەربگرێت نەك بە قسەی كۆمەڵێك كەسی سیاسی كە قسەكانی ئێستایان لە گەڵ چەند ساڵی پێشوو جیاوازە بووە و دەیانەوێت چۆنیان بوێت ئابێت، لە كاتێكدا من كاتی خۆی لە سەر ئەم پرۆژە دەستورە ناڕازیی بووم و ئێستە سەدان تێبینم هەیە، بەڵام ئەو سیاسەت مەدارانەی دوێنێ فشاریان دەكردە سەرمان كە نارەزایی بووین بەم دەستورە، ئێستە ئەوان بوونەتە سەر لەشكری گۆڕینی دەستور، چونكە ئەو كاتە بەرژەوەندی سیاسیان وابووە ئێستەش چونكە ئەو كۆمەڵە سیاسییە خۆیان ناڕەزاین لەسەر دەستور دەیانەوێت خەڵكیش بكەنە دژی ئەم پرۆژە دەستورە.
ئەوەشی خستەڕوو بەراستی میللەت گوناحە هەرجارە و وەك چەلەك و فەلەق بە دەست كۆمەڵێك سیاسییەوە بە ئارەزی خۆیان بیانەوێت شەنیان بكەن، خۆ ئەگەر وابێت دەستور بكرێتە ئامرازێكی سیاسی ئەوە دەبێت هەموو ڕۆژێك ئێمە لە بگرە و بەردەی گۆرینی دەستور بین.
لەبارەی ئەگەری دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ ئەم پرسە قوربانی گوتی: رێگا چارە ئەوەیە كە چۆن كۆبوونەوە بكرێت لە گەڵ هێزە سیاسییەكان بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتنێك بۆ گەڕانەوەی ئەسڵی پرۆژە یاساكە و شەرعیەتە یاساییەكەی خۆی دەنا مەترسی لێدەكەوێتەوە، بۆ نمونە ئێستە عومەر كڵۆڵ كە سەرۆكی گروپی كەرگەلی كوردستانە خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بۆیە خەڵكانێك بۆ بێ ئومێد بوون و گاڵتە و شتی لەو شێوە خەڵكانێك دەنگی دەداتێ، ئایا سروشتییە كە سبەی عومەر كڵۆل كە سكرتێری كەرگەلە ! بڵێن وەڵا لە بەر ئەوەی كاك عومەر ناڕەزاییە دەبێت دەستور هەموار بكرێتەوە،؟ دەستور نابێت ببێتە میزاجی سیاسییەكان و دواتریش كاتێك پەسەندكرا دەبێت دەزگایەك هەبێت بۆ ئەوەی ئەو دەستورە بپارێزێت و پێشێل نەكرێت، بەڵام بەداخەوە لای ئێمە هێشتا رەش نووسە و پەسەند نەكراوە، لە دەیان لاوە تانەی لێدەدرێت و داوای هەموار كردنەوەی دەكرێت لە كاتێكدا ئەو پرۆژە یاسایە كۆدەنگی نیشتیمانی لە سەربووە.
عارف قوربانی گوتیشی : ئەو كاتەی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی شۆرشی گوڵان ئەو پەیامەی پێشكەشكرد میدیاكان ئەوەندەی كاریان لەسەر كاڵكردنەوەی پەیامەكەی دەكەن، ئەوەندە نەهاتوون شیكردنەوە بۆ پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم بكەن، لە كاتێكدا وتارەكەی سەرۆكی هەرێم باسی لە رێوشوێنە یاسایەكانی دەستور كرد، كە نابێت بگەرٍِێتەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام ئێستە هەڵمەتێكی چڕ دەستی پێكردووە كە گوایە بارزانی گوتویەتی "نابێت دەستور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان" لە كاتێكدا راستییەكە ئەوەیە كە یاسا وای لە بارزانی كردووە كە نەتوانی بیگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان، تەنیا یەك شت لە سەر دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم بووە، ئەویش دیاریكردنی رۆژی ریفرانۆدم بوو".
دەشڵێت : دەنا رێكاری یاساییەكەی بۆ كراوە لە پەرلەمانەوە ئەو پرۆژە نێردراوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و لەوێشەوە بۆ سەرۆكی هەرێم، دواتر قسەكانی بارزانی ئەوە بووە كە كاتی خۆی 36 حزبی كوردستانی رەزامەندیان لەسەر پرۆژە دەستور هەبووە، بۆیە ئەگەر ئێستە داوای هەموار كردنەوەی بكەن، دەبێت رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان بەدەستبهێنێتەوە، جەنابی سەرۆكی هەرێم ترسی لە شتێك هەیە ئەویش ئەوەیە كە خەڵكانێك هەن نایانەوێت كورد دەستوری هەبێت، چونكە چۆن موراعاتی ئەوە دەكەیت كە گۆڕان تێبینی لە سەر رەشنووسەكە هەیە، دەبێت موراعاتی لایەنەكانی دیكە بكرێت ئەوەش كاتێكی زۆری دەوێت و بە ئاسانی تەواو نابێت.
ئەو چاودێرە ئەوەی روونكردەوە كە ئەگەر هاتوو ئەم جارە دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان ئەوە ئەمجارە بە شێوەی رەها چەپەكان و دیموكراتخوازەكان رێگا نادەن ئەو بڕگە بمێنێت كە بەدلی ئیسلامیەكان نووسراوە دەڵێت (یەكێك لەسەر چاوەكانی یاسا لە كوردستان دین و شەریعەتی ئیسلامە) من دڵنیام چەپەكان دژی ئەمەن، چونكە بۆ دینی ئیسلام بە تەنیا بكرێتە سەرچاوەی ئاین لە كاتێكدا لە كوردستان ئاینی دیكە هەیە وەك مەسیحی، ئێزیدی ، كلدانی ئەمە قسەی چەپەكان دەبێت بۆیە پێكدادانی توند دروست دەبێت لە نێوان دوو بۆچوونی دژ بەیەك.
گوتیشی : ئەگەر كێشەی دەستور چارەنەكرێت باش نییە هەڵبژاردن بكرێت، چونكە دەستور نەبێت سبەی پەرلەمان فراكسیۆنێك رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەگەر سێجار ئەم رێكارە یاسایە ئەنجام درا و نەتوانرا حكوومەت دروست بكرێت خۆ دەبێت كەسێك هەبێت بڕیار بدات، پەرلەمان و دامەزراوەكان حسابی ئەم كێشانە بكات و كێ داوای جیاكردنەوەی دۆسیەكان بكات ئەوكاتە.
بەكر و كارزان هەورامی




