چه‌ند كرده‌یه‌كی خۆكوژی له عێراق، ده‌یان که‌سی کرده قوربانی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی خۆكوژی له چه‌ند پارێزگاییه‌كی عێراق ڕوویان دا و سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسی " بغداد دوه‌لی" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق، بڵاوی كردۆته‌وه له پارێزگاكانی به‌غدا، تكریت، سه‌لاحه‌دین و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی سه‌ربه‌و پارێزگایانه، چه‌ند كرده‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجام ده‌درێت و له ئه‌نجامدا 57 بریندار و كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه له ئێستادا رێگای هاتوچۆی به‌شێك له رێگاسه‌ره‌كیه‌كانی به‌غداد گیراوه.




