٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی پرۆژەیەكەوە پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنەكانی كوردستان دواكەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info/بەشێك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان داوای هەموراكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكەن سەركۆی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش لە هەولێر دەڵێت : پێش كۆتای ئەم مانگە یاساكە هەموارنەكرێتەوە هەڵبژاردن دوادەكەوێت.

وابریاری لە مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوە بچێت، بەڵام هاژە سلێمان سەرۆكی فراكسیۆنی عەدالەت و ئازادی كۆمەڵایەتی ئەندامی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند ئەوان بە واژۆی 12 پەرلەمانتاری كوردستان و كە تەواوی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنیشی لە خۆگرتووە پرۆژەیەكیان بۆ هەموراكردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان و گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن لە لیستی داخراوەوە بۆ شێوەی نیمچە كراوە لە 28 مانگی رابردوو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، لەمبارەوە تاریق جەوهەر سارمەمی راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ KDP.infoگوتی : سەرۆكی فراكسیۆنی حزبی شیوعی و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستانی و تەواوی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمان داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەیەكی دیكە لەلایەن بەشی یاسای لەپەرلەمانەوە ئاراستەی كراوە بۆ هەمواركردنەوە.

هەندرێن محەمەد بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ KDP.infoگوتی : لەلایەن كۆمەڵێك فراكسیۆن و پەرلەمانتارانەوە داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان كراوە بۆیە ئەگەر هاتوو تاكۆتای ئەم مانگە ئەو یاسایە هەموار نەكرێتەوە و بكەوێتەوە مانگی داهاتوو ئەوە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا ناكرێت.

تاریق جەوهەر ئەوەشی خستەڕوو كە كات ماوە بۆ ئەوەی یاساكە هەموار بكرێتەوە بەو مەرجەی بگاتە دەستی سەرۆكی پەرلەمان و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی لەسەر بكرێت .

 

تائەم مانگە نەكرێت ئەوە هەڵبژاردن دوادەكەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار