ئێران .. گروپێکی سیخوریکردنی ئیسرائیل دەستگیرکران

ئێران – KDP.info/ لە ئێران تۆرێکی 12 کەسی بە تۆمەتی سیخوریکردن بۆ دەزگاکانی هەواڵگری موسادی ئیسرائیلی دەستگیرکران، لەلایەن دوو وڵاتی عەربییوە پشتگیری دەکرێن، وەزارەتی ناوخۆی ئیران ئاشکرای کرد : کە تۆرێکی 12 کەسیان دەستگیرکردووە کاریان سیخورکردن و پیلاندانان بووە، بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتیەکان لە کاتی بەرێووە چوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، هەروەها سەرکردەی گروپەکان بە رەگەز عەرەب بووە و لەلایەن دوو وڵاتی عەرەبی دژی کۆماری ئیسڵامی پاڵپشتی کر اون، وەک وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، ئەو گرووپە سیخورییە زانیارییەکانیان بۆ دەزگای هەواڵگی ئێسرائیل موساد ناردووە.




