كاروان ساڵح : هەڕەشەی جدیم لەسەرە
__2013_06_04_h11m52s17__GH.jpg)
هەولێر - KDP.info/ ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت و لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەدا ئاگاداری سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی پەرلەمان دەكاتەوە، ئەوەش روون دەكاتەوە ئەو لایەنەی كە لێی جیابۆتەوە قبوڵی ناكەن و هەڕەشەی لێدەكەن.
لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoكاروان ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی سەربەخۆ و پەرلەمانتاری پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوە دەخاتەڕوو كە هەرەشەی لێكراوە و گوتی : من ئاگاداری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بەشێك لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانم كردۆتەوە و ئەوەی دیكەش ئەركێكی هەمیشەیە دەزگاكانی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكانە ئاسایشی تاكەكانی كۆمەڵگا لە ئەستۆ بگرن، بۆیە تائێستە بەفەرمی ئاگاداری ئەو دەزگا ئەمنیانەم نەكردۆتەوە.
گوتیشی : ئەو كلتورە سیاسییەی ئێستە كوردستانی گرتۆتەوە زۆر ترسناكە كاتێك لە گەڵ تۆ نەبم دوژمنتم، ئەوە كارێكی نابەجێیە لەم قۆناغە دیموكراتییەی كوردستان ئەم هەڕەشانە بكرێت و من باجی قسە راستییەكانی خۆم دەدەم و پیاوێكم نەتەوە و نیشتیمانی خۆم لە هەموو ئەو لایەنانەم خۆشتر دەوێت كە دەیانەوێت بە زۆر لەگەڵیان بم.
ئاماژەی بەوەشدا جۆری هەڕەشەكان بە شێوەی فەیس بووك و شێوەی لابەلا بووە لە رێگەی تەلەفۆن و نامەوە بووە گوتیشی: ئەو لایەنەی هەڕەشەم لێدەكات ئەو لایەنەیە كە لە گەڵی نیم و پێم دەڵێت لە گەڵم بە ئەوەش بۆ ئەوەیە كە دەم كوتم بكەن و نەهێلێن راستییەكان بڵێم.




