٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم مانگە رۆژانە 22کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ ئومێد محەمەد بەڕێوبەری کۆنترۆلێ کارەبای ھەرێمی بەkdp.infoرایگەیاند: وەزارەتی کارەبا لەم مانگەدا رۆژنە 22کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدات.

ئومێد محەمەد گوتیشی: زۆر پرۆژەی گەورەو ستراتیژیان لە بەردەست دایە بۆ ئەوەی بتوانن 24کاتژمێر کارەبا بدەن بە ھاووڵاتیان، بەڵام ئێستە 22کاتژمێر رۆژانە کارەبایان پێدەدرێت و دوو کاتژمێرەکەی دیکەش جارێ نادرێت بۆ رووداوی لە ناکاو و تا ئەوکاتەی ئەو پڕۆژانە تەواو دەبن.

محه‌مەد راشیگەیاند: لە وەرزی گەرمادا ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکی ھەزارو600مێگەوات کارەبا ھەیە، بەڵام بەرھەمی کارەبا ئێمە نزیکەی دووھەزارو500میگەواتە و لە ماوه‌یەکی نزیکدا کێشەی کارەبا بەتەواوەتی چارەسەردەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار