عەبدوڵڵا گول: دیموكراسی تەنیا هەڵبژاردن نییە

ئەنقەرە- KDP.info/ سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەستەنبۆڵ و شارەكانی دیكەی توركیا رۆژی دوو شەممە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول لە گوتەیەكدا پەیامی ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا و خۆپیشاندەرەكان كردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆك كۆماری توركیا رۆژی دوو شەممە دوای كۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ سەرۆكی جەهەپەدا گوتەیەكی پێشكەش كردووە و داوای لە حكوومەت و خۆپیشاندەرەكان كردووە كە بە خێرایی بارودۆخەكە هێوەر بكەنەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە پۆلیس توندوتێژی لە دژی خۆپیشاندەرەكان بەكارهێناوە و ئەمەیش لە دەرەوەی پێوانەكانی دیموكراسییە و دیموكراسیش تەنیا بە هەڵبژاردن نییە.
ناوبراو پەیامێكیشی ئاراستەی خۆپیشاندەرەكان كردووە و داوای لێكردوونە كە زەرەر بە ماڵی گشتی نەدەن و خۆیان لە توندوتێژی و كاری تێكدەرانە دوور بگرن.




