٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمال قڵیجدار ئوغڵۆ: خۆپیشاندان مافی هەر كەسە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ سەبارەت بە چاوپێكەوتنی خۆی لە گەڵ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول و مەسەلەی خۆپیشاندانەكانی ئەستەنبۆڵ و شارەكانی دیكەی توركیا رایگەیاند كە سەرۆك كۆماری توركیا پشتگیری لە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەری روتا خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە بە مەبەستی گفتوگۆ كردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەم رۆژانەی دوایی سەرۆك جەهەپە و سەرۆك كۆماری توركیا كۆ بوونەتەوە و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە سەرۆكی جەهەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی كردووە گوتوویەتی: لە گەڵ سەرۆك كۆماردا باسی مافی خۆپیشاندانی هێمنانەمان كرد و سەرۆك كۆماری توركیایش پشتگیری لە بەكارهێنانی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە كرد، بەڵام هاوكات رەخنەیشی ئاراستەی هەڵسوكەوتی حكوومەت لە بەرانبەر خۆپیشاندەرەكاندا كردووە.

كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ باسی ئەوەیشی كردووە كە بە سەرۆك كۆماری توركیای راگەیاندووە كە خۆپیشاندەرەكان سەرەتا زۆر بە هێمنانە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە، بەڵام بە فەرمانی سەرۆك وەزیر و وەزیری ناوخۆ هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرەكان كردووە بۆیە پێویستە سەرۆك وەزیر داوای لێبوردن لە خەڵك بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار