٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێك دژی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەردەكات

سەرچاوە: KDP.info

دوز-  KDP.info/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەردوو فەرماندەی قەزای دوز و سلێمان بەگی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە، قائیمقامی قەزاكەش ئەو بڕیارە بە بڕیارێكی نا دروست و تاوانكارییانە وەسفدەكات، ئاماژە بەوەشدەكات كە هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە نەكشاونەتەوە و پلانێكیش هەیە كە لیوای 16 بهێنرێتە ناو ریزەكانی پێشمەرگەوە.

هۆكاری خستنەریزی ئەندامانی فیرقەی 4ی لیوای 16 بۆ ناو هێزی پێشمەرگە دوای بڕینی موچەكانیان دێت لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقییەوە. شەلال عەبدول قائیمقامی قەزای دوز بە سایتی مەدا پرێسی وت: وەزارەتی ناوخۆ عەقید حەسەن سەحنی لە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی قەزاكە دوورخستۆتەوە و هەروەها موقەدەم جاسم بەیاتی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگی لەپۆستەكەی دوورخستۆتەوە و گواستیەوە بۆ شوێنێكی دیكە.

وتیشی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەیەوێت ئەفسەر لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بێنێت بۆ جێگرتنەوەی ئەوانەی لە ناوچە كوردییەكان دەیان گوازێتەوە. شەلال عەبدول جەختیشیكردەوە: قەزای دوز رێگر دەبێت لەهێنانی هەر ئەفسەر و فەرماندەیەكی پۆلیسی تا جڵەوی كارەكانیان لە قەزاكە بگرنە دەست.

عەبدول رایگەیاند: كە پلانێك هەیە تا لیوای 16 لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە یەك بخرێنەوە، چونكە وەك خۆی گوتی: ئەو بڕیارەی بەغدا بەبڕینی مووچەكانیان بەئامانج كردنی نەتەوەیەكی دیاریكراوە و دوورخستنەوەیانە لە دۆسێی ئەمنی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار