سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئاهه‌نگ و ئێواره‌خوانی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه3/6/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگ و ئێواره‌خوانه‌ی كرد، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هۆڵی تارین له هه‌ولێری پایته‌خت رێكیخستبوو بۆ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كونسوڵخانه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان. جێی باسه سكرتێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریان له‌و ئاهه‌نگ و ئێواره‌خوانه‌دا كرد.




