وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ كۆبووه‌وه

هه‌ولێر- KDP.info/ كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به ئیش و كاره‌كانى پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆ و هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێداویستیه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و كوڕیه‌كانیان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆى پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه بریكارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى دیوان و پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ست خۆشى لێ‌كردن بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا پێشكه‌شیان كردووه بۆ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاووڵاتیان و خزمه‌ت كردنى زیاتریان و ته‌ئكیدى له سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاسا به سه‌ر هه‌موان دا كرده‌وه و پاشان ئاماده‌بووان، بیروڕا و سه‌رنجى خۆیان پێشكه‌شكرد .
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى ناوخۆ به‌ڵێنى دا كه وه‌زاره‌ت پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كات ئه‌مه‌ش له پێناو پێشخستنى زیاترى ئاست و تواناى كارمه‌ندانیان. هه‌روه‌ها وه‌ك دره‌ئه‌نجامێكى كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆ له سلێمانى و به مه‌به‌ستى كارئاسانى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین، بڕیار درا، ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و سه‌ربازى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆى پارێزگا داببه‌زێنرێت و بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كى نزیك دا له لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆوه ڕێنمایى پێویست ده‌ربكرێت.




