٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووبەیانی تۆماركردنی چاودێران و راگەیاندنكاران و بریكارانی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –تایبەت بە KDP.info / لە راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەكان كە كۆپیەكی بۆkdp.info نێردراوە هاتووە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەرگای تۆماركردنی چاودێران و بریكارانی قەوارە سیاسییەكان و راگەیاندنكاران بۆ هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لە 5-6-2013 دەكاتەوەو تاوەكو رۆژی 2-9-2013 بەردەوامی دەبێت.
لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە بریكارانی قەوارە سیاسییەكان و راگەیاندنكاران و چاودێران دەتوانن لە هەر ئۆفیسێك كە ئارەزووی دەكەن ناوی خۆیان تۆماربكەن كە مەبەست لە ئۆفیسی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار