لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا مادە گرنگەكانی پرۆژە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری پەسەندكران

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/6/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (26)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌پێنج خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای سه‌ندوقی داهاته‌كانی نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2008ی تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسایی به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره 78ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای كانزا پۆڵاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی پێنجه‌م‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ژماره 23ی ساڵی 2008ی عیراقی فیدرال‌و هه‌مواره‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان – عیراق.
پاشان ئه‌و 16 په‌رله‌مانتاره‌ی كه‌له‌دانیشتنی پێشووتردا ناویان تۆماركرابوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ماده‌ی پانزیه‌می ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه كه‌تایبه‌ت بوو به‌به‌ده‌ركراوه‌كان (ئسیتیسنائه‌كان) سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌كه‌و بڕگه‌كانی خسته‌ڕوو، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج‌و تێبینیی په‌رله‌مانتاران خرایه‌ڕوو و به‌هۆی بوونی راوبۆچوونی زۆر له‌سه‌ر ماده‌كه‌و بڕگه‌كانی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا ماوه‌یه‌كیان پێبدرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ماده‌كه دابڕێژنه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر ماده‌كه خرابوونه‌ڕوو.
سه‌عات 2:45ی پاشنیوه‌ِرۆ دانیشتنه‌كه دوای پشوویه‌كی نیوسه‌عاتی ده‌ستیپێكرده‌وه‌و دواداڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌مشێوه‌یه‌ی كه‌له‌خواره‌وه‌دا هاتووه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
یه‌كه‌م: نابێ دامه‌زراوه‌ی گشتی یاخود تایبه‌ت پێدانی زانیاری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك ره‌تبكاته‌وه كه‌له‌بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی پێویستیی به‌ئاشكراكردنی هه‌بوو.
دووه‌م: دامه‌زراوه‌ی گشتی یاخود تایبه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاریی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ره‌تبكاته‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1 – نهێنییه تایبه‌تییه‌كانی به‌رگری‌و ئاسایشی هه‌رێم (ورده‌كارییه‌كانی چه‌ك‌و چۆڵی سه‌ربازی، ئه‌ركی نهێنی سه‌ربازی‌و ته‌ناهی، جووڵه‌ی هێزه‌كان‌و تاكتیكی به‌رگری‌و زانیاریی هه‌واڵگری).
2- ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ئاشكراكردنیان كاریگری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی كه‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێًكی تر ئه‌نجامی ده‌دات یاخود ئالوگۆڕكردنی زانیاری كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه رێككه‌وتن له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌یان به‌نهێنی كرابێت.
3 - ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ئاشكراكردنیان كاریگری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و دادگاییكردندا.
4 - ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ئاشكراكردنیان زیان به‌كێبه‌ركێی ره‌وا یاخود مافه‌كانی دانه‌ر‌و مولكایه‌تیی فیكری بگه‌یه‌نێ.
5 –زانیاری‌و دۆسییه‌كانی تۆماری تایبه‌تیی خوێندن یاخود پزیشكی یاخود وه‌زیفی یاخود حیساباتی بانكی یاخود نهێنییه‌كانی پیشه‌ی تاكه‌كه‌س به‌بێ ره‌زامه‌ندیی خۆی، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به‌سه‌لامه‌تی‌و ته‌ندروستیی هاوڵاتیان‌و مه‌ترسی خستنه سه‌ر ژیانیانه‌وه هه‌یه.
6 – ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ئاشكراكردنیان ده‌بێته‌هۆی دزه‌كردن بۆ ناو تۆڕه ئه‌لیكترۆنییه پارێزراوه‌كان‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دووچاری سڕینه‌وه یان دزیكردن ده‌كات.
سێیه‌م: ئه‌و به‌ده‌ركراوه‌كانه‌ی (ئیستیسنائه‌كان) كه‌له‌یاسا په‌ێره‌وكراوه‌كانی تری هه‌رێمدا هاتوون كه‌ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
چواره‌م: ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌بڕگه‌كانی (1و 2و 3)ی بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌و ماده‌یه‌دا هاتوون دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ریدا ئاشكرا ده‌كرێن.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: " سبه‌ی سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".




