٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا بۆ مالیكی: داڕمانى پرۆسەی سیاسیی عێراق هێڵی سوورە و قبووڵی ناكەین

سەرچاوە: al-seyassah-kuwait

سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی "سیاسە"ی كوێتی راگەیاندووە راوێژكاری ئاسایشیی نەتەوەیی جێگری سەركۆمارى ئەمەریكا هەفتەی رابردوو رەخنەى توندی ئاراستەى مالیكی كردووە بەرامبەر شێوەى مامەڵەكردنی لەگەڵ هاوبەشانى لە پرۆسەی سیاسییی عێراق و پێی راگەیاندووە كە ئەمە هێڵی سوورە و جێگەی قبووڵكردن نییە.

تۆنی پێڵگن كە پێنجشەممەی رابردوو پەیامێكی جۆ بایدنی جێگری سەركۆمارى ئەمەریكا بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق گەیاندوە رەخنەى توندی تێدا بووە بەرامبەر شێوەى مامەڵەكردنی مالیكی لەگەڵ هاوبەشانى لە پرۆسەی سیاسیی وڵات.

بەپێی زانیارییەكان نامەكەى بایدن چەند دەستەواژەیەكی تێدا بووە و ئاماژەى كردووە كە وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا رێگە نادا پڕۆسەی سیاسیی عێراق بخاتە مەترسی و داڕمان، ئەمەش هێڵی سوورە لە پێوەندیی عێراق ـ ئەمەریكادا، لەوبارەیەشەوە لەرۆژنامە "سیاسە"ی كوێتی ئەمڕۆ 17/6/2012 هاتووە.
هەرسێ لیستی "هاوپەیمانیی كوردستان، لیستی عێراقییە، رەوتى سەدر" لە هەوڵدان بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی، پاش ئەوەى هەوڵەكانیان بەهۆى رەتكردنەوەى جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق بەرەوانەكردنى ئیمزاكان بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران نووچی خوارد، ئێستاش ئەو لایانانە دەیانەوێت بەهۆى پێشێلكردنى دەستوور و زیانگەیاندن بەهاوبەشی لە حوكم لێپرسینەوە لەگەڵ مالیكی بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار