٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ ڕەشید شێخ كەریم قەڵایی خەزووری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری كاروباری پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 6ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی خۆی بە وەزیری پێشمەرگە و خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ ڕەشید شێخ كەریم قەڵایی ڕاگەیاند و هەروەها ئەدهەم بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی بەشداری پرسەكەیان بوون و ژمارەیەكیش لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ ڕەشید شێخ كەریم قەڵاییان ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار