دەسەڵاتدارانی ئێران دووکەسی بە تۆمەتی سیخوریکردن لە سێدارەدا

ئێران - KDP.info / وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌لێدوانێکدا له‌سێداره‌دانی دوو که‌سی تۆمه‌تبارکراو به سیخۆریکردن بۆ دەزگای سی ئای ئه‌ی ئەمەریکا و موسادی ئیسرائیلی له‌سێداره دا ،ئاژانسەکانی هەواڵ لەو وڵاتە رایانگەیاند: وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران دووکەسی لە سێدارە داوە کە دەرکەوتووە بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی بێگانە وەک سی ئای ئه‌ی ئەمەریکا و موسادی ئیسرائیلی کار دەکەن، ئەو دوو که‌سە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، تۆمه‌تبار کراون بەوەی زانیاری گرنگ و نهێنی ئێرانیان به ده‌زگا سیخۆریه‌کانی ئەمریکا و ئیسرائیل داوە . وه‌زاره‌تی ئیتلاعات راشیگه‌یاندووه: کە ده‌زگاکانی ئیتلاعاتی دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامی به شێوازی نوێ و له‌ژێر ناوی بانگهێشتی کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یا هه‌رێمی، یان راپرسییکردن ئەمانە به‌کار دێنن تاکو بتوانن لە رێگای ئەو کارانەوە که‌سانێک له‌ده‌زگا هه‌واڵگری و سیخۆریه‌کانیان دابمه‌زرێنن .




