٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوتی سەدر: بۆلێسەندنەوەى متمانە لەمالكی ژمارەى ئیمزاى پێویستمان هەیە

سەرچاوە: AK News

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/6/2012  ئەندامێكی رەوتى سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتیی دەكا رایگەیاند، ژمارەى رێژەیی یاسایی بۆ لێسەندنەوەى متمانە تەواو بووە و داواى لە سەركۆمار كرد كە داواكە رەوانەى پەرلەمان بكا و نەكەوێتە ژێر ئەو پاڵەپەستۆیانەى كە بەرامبەرى دەكرێ.

موشریق ناجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە لیستی ئەحراری سەربە رەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: هەندێك لە پەرلەمەنتارانى عێراقییە كە پێشتر ئیمزایان نەكردبوو ئێستا ئامادەیی خۆیان پێشانداوە بۆ ئەوەى ئیمزا بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی بكەن، بەڵام بۆ ئەوەى نەكەونە بەر ترساندن و تۆقاندن لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسی ناوەكانیان ئاشكرا ناكەین.

ناوبراو لەبەیاننامەكەدا ئەوەشی ئاشكراكردووە كە ژمارەى پێویستی ئیمزاكان بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە سەرۆك وەزیران بەكۆتا هاتووە، بەڵام سەرۆك كۆماری عێراق تاڵەبانى رووبەڕووی كۆمەڵێك پاڵەپەستۆ بووەتەوە، بۆیە ئێمە داواى لێ دەكەین نەكەوێتە ژێر ئەم پاڵەپەستۆیانە و دەبێ بۆ گەلی عێراق روونی بكاتەوە كە ئەو وەك پارێزەری دەستوور كەوتووەتە بەر پاڵەپەستۆ.

هەروەها دەلێت: تاڵەبانى لە مانگی نیسانی رابردوو دا بەڵێنی بەبەشدارانى كۆبوونەوەى هەولێرداوە كە ئەگەر ژمارەی یاسایی ئیمزاى لێسەندنەوەى متمانە تەواو بوو ئەوە ئیمزاكان رەوانەى پەرلەمان بكا، ئێستاش رێژەكە تەواو بووە و داواى لێ دەكەین كە ئیمزاكان رەوانە بكا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار