٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕی نێوان حزبوڵڵا و چەکدارانی سوپای ئازاد 13کوژراوی لێکەوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

لوبنان – : KDP.info شه‌وی‌ رابردوو له‌ ناوچه‌ی‌ بیقاعی نێو خاکی لوبنان شەڕ له‌نێوان هێزه‌كانی‌ حیزبوڵای‌ لوبنانی‌‌ و چه‌كدارانی‌ سوپای ئازادی سوریا روویدا. ئاژانسی‌ رۆیته‌رز ئاشکرای کرد، لەو شەڕ و پێكدادانەی کە دوێنێ شەو روویدا، 13 كه‌س كوژراون كه‌ 12 كه‌سیان له‌ هێزه‌كانی‌ سوپای ئازادی سوریا بوون و هەروەها چه‌كدارێكی‌‌ حیزبوڵای لوبنانیش كوژرا. لەلایەکی دیکەوە له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ به‌عله‌به‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ سنوری لوبنان وسوریایە، هێزه‌كانی‌ حیزبوڵا لە بۆسەیەکدا بۆ چه‌كدارانی‌ سوپای ئازاد سوریا 17 له‌ چه‌كدارانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌یان کوشت، بەڵام ئەم هەواڵە لە لایەن بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە پشت راست نەکراوەتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار