ئەمڕۆ هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن وەڵامی سەرۆكی هەرێم دەدەنەوە

هەولێر - KDP.info/ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ ئەوە دەخاتەڕوو ئەمڕۆ كۆبوونەوە لە نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دەدرێت بۆ وەڵام دانەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دەخاتەڕوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان لەسەر پرسی دەستور بەردەوام دەبێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە 3/6/2013 هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن كۆببنەوە بۆ وەڵام دانەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمبارەوە عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ KDP.infoگوتی: بەمەبەستی وەڵام دانەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن كۆدەبنەوە و دواتر وەڵامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەی دەستورە دەدەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو پێش كۆبوونەوەكە هەرسێ لایەن وەڵامی خۆیان ئامادەكردووە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی پرسی وەڵام دانەوەكە بە گشتی دەكەن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز ئاماژەی بەوەدا كە بۆ گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان دەبێت مافی گەلی كوردستان نەخورێت و ئەو پرۆژەی دەستورە بخرێتە راپرسی گشتییەوە.




