٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز: کێشەکان لەرێگای راگەیاندن چارەسەر ناکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:حوسێن شەھرستانی بەردەوام ھەوڵدەدات کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەرنەکرێن، بۆیە ھەرجار تۆمەتێک دەخاتە پاڵ ھەرێمی کوردستان.

د.رزگار گوتیشی: تا ئێستە دانوستان لە نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بۆیە ئەو لێدوانەی حوسێن شەھرستانی باسی لێوەدەکات کە پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمیان داوە، دوورە لە راستی و بەردەوامبوونی ئەو دانوستانانەش ئەوە دەسەلمێنێت کە لێدوانەکەی شەھرستانی راست نییە.

بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ کێشەیەک لە رێگای راگەیاندن چارەسەر ناکرێت و حوسێن شەھرستانیش دەیەوێت بەم شێوەیە بەربەست لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان دروست بکات.

لای خۆشییەوە د.عەلی بەلۆ راوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: من ئاگادار نیم کە پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان کار دەکەن خەرج کرابێت، بەڵام بڕواناکەم درابێت، چونکە تائێستە دانوستان بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

لە نوێترین لێدوانیدا جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە حوسێن شەھرستان دەڵێت: حکوومەتی ناوەند پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن داوە، بەڵام تائێستە ھەرێمی کوردستان نەوت بۆ دەرەوەی وڵات ھەناردە ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار