ئێران هاریکارییەکانی بۆ حەماس بڕی کە مانگانە 15ملیۆن دۆڵاری پێدەدا

ئێران – / KDP.info ئێران یارمەتییەکانی دارای خۆی بۆسەر بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دەبرێت بە هۆی هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە رەوشی سوریا، رۆژنامەی تیلیگرافی بریتانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئێران ئەو هاریکارییە داراییانەی بۆ سەر بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بڕی کە مانگانە بڕی 15 ملیۆن دۆڵاری پێدەدا، رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستۆتەروو، کە هۆکاری برینی ئەو بڕە پارەیە، بۆ هەڵوێست و پشتگیرکردنی بزوتنەوەی حەماس بووە لە چەکدارانی سەر بەسوپای ئازادی دژ بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، وەک تەلیگراف ئاشکرای کردووە مانگانە حکوومەتی ئێران بڕی ١٥ ملیۆن دۆڵاری وەک هاریکاری داوەتە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستنی لە کەرتی غەززە .




