ئەمڕۆ لێژنەی بەرپرس لە پرسی لێپرسینەوە لە مالیكی كۆدەبێتەوە

ئەندامێكی لیستی عێراقییە رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 17/6/2012 لێژنەی بەرپرس لە پرسی لێپرسینەوە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق بەبەشداریی نوێنەری هەرسێ لایەنی بەشداریی كۆبوونەوەكانى نەجەف و هەولێر كۆ ببنەوە.
تەڵاڵ حوسێن ئەندامی لیستی عەراقیە كە ئەیادعەلاوی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند: لایەنەكانی كە ئیمزایان لەسەر لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی كردووە بەپێی ئەو میكانیزمەی دیاری كراوە لەكارەكانى خۆیان بەردەوامن و سووریشین لەسەر ئەوەى دەبێ متمانە لەو حكوومەتەی ئێستا وەربگیرێتەوە.
گوتیشى، بڕیارە ئەمڕٍۆ لێژنەیەكی هاوبەشی نێوان "لیستی عێراقییە، رەوتى سەدر و هاوپەیمانیی كوردستان" بەمەبەستی دانانى میكانیزمی یاسایی و دەستوور تایبەت بەلێپرسینەوە لە مالیكی كۆ ببنەوە.
ئاماژە بەوەشكرد دروستكردنى ئەو لێژنانە ئاماژەیەكە بەوەى هەرسێ لایەنی ئیمزاكەری لێسەندنەوەى متمانە ئێستا لە قۆناغێكی تردان كە وەك هێزێكی نیشتمانى و دوور لە هەر مۆركێكی تایەفی و مەزەبی كار دەكەن بۆ گەڕانەوەى دەستوور و بەشداریكردنى لایەنەكان لە دەسەڵات و رزگاركردنى وڵات لە تاكڕەوی.




